ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات.

ھەنووکە ٣١٬٥٠٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن.
پێڕستی وتارەکان · ڕێکخستنەکان
ھونەر
زانست
مێژوو
ژیاننامە
چاند
جوگرافیا
ماتماتیک
کتێب
فڕین
مۆسیقا
وەرزش
کۆمەڵگا
ھەموو دەروازەکان

لەبارەی ویکیپیدیا · سیاسەت و ڕێساکان · فێرکاریی خێرا · فێرکاری بە وێنە · پرسیارە دووپاتکراوەکان · ڕێنماییی خێرا

دووشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (ز)؛ بەرامبەر بە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (ک)
وتاری ھەڵبژێردراو

خەتەنە کردنی کچان یان سەقەتکردنی ئەندامی زاوزێی کچان (بە ئینگلیزی: Female genital mutilation یان بە کورتی FGM) یاخود لابردنی بەشێکی دەرەوەی ئەندامی زاوزێی مێینەکان کە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بەم شێوازە پێناسەی کردوە «ھەر پرۆسەیەک کە بەشێک یان کۆی لاچوونی ئەندامی زاوزێی مێینەی تێدا بێت بەبێ ھۆکاری پزیشکی» بریتییە لە خەتەنە. خەتەنەکردنی کچان وەک نەریتی کلتووری یان ئایینی لە زیاتر لە ٢٧ وڵاتی ئەفریقادا ئەنجام دەدرێت دوای ئەفریقا بە ژمارەیەکی تۆزێک کەمتر لە ئاسیا و وڵاتانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت. یونیسێف ژمارەی مێینە خەتەنەکراوەکانی لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ژن مەزەندە کردووە کە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقادا دەژین، لەگەڵ چەند ھەرێم و کۆمەڵگەی دیکەی جیھاندا.

شێوازی جێبەجێکردنی بەپێی شوێن و نەریتەکان جیاوازی ھەیە، بەڵام لە ھەندێک شوێن بەبێ ھیچ ڕەچاوکردنێکی تەندروستی ئەنجام دەدرێت کە ڕەنگە مووسێک یان چەقۆیەک بەکاربھێنن بەبێ ئەوەی ئەستێوربکرێن یان پاقژکردنەوەی ئەو ئامرازانەی لەم پرۆسەیەدا بەکاردەھێنرێ بەکاربھێنرێت. ئەو تەمەنەی کە ئەم نەشتەرگەرییە بچووکەی بۆ ئەنجام دەدریت، لە ماوی نێوان یەک ھەفتە لە لەدایکبوون بۆ تەمەنی گاگۆڵکەکردن بەپێی ڕاپۆرتی یونیسێف، زۆرینەی ئەو مێینانەی کە بە پرۆسەی خەتەنەکردن دادەڕۆن، لەژێر تەمەنی پێنج ساڵیدان. ئەم پرۆسەیە بریتییە لە لابردنی بەرگی دەرەوی باڵەکانی ئەندامی مێینە و کردنەوەونزیک خستنەوەی پەردەی کچێنی و منداڵدانی کەسەکە کە ڕاستەوخۆ دوای برینی قیتکەکانی سەرەوە و خوارەوەی کۆئەندامی زاوازێ شوێنی بڕینەکان داغ دەکرێن، تەنیا کردنەوەیەکی بچووک بەجێ دەھێڵن بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕبوونی میز و خوێنی سەرەمانگان بدات، ھەروەھا کردنەوەی زێ بۆ ڕێگەدان بۆ جووت بوون و ئاسانی دووگیان بوون لە خەتەنەکردنەوەی دووەم (کاتی ھاوسەرگیری). لە ساڵی ٢٠١٠ دا، سندوقی دانیشتووانی سەر بە یوئێن مەزەندەی کرد کە ٢٠ ٪ ی مێینە خەتەنەکراوەکان بە تەواوی بەشی دەرەوەی ئەندامی زاوزێیان لابراوە و ھیچ ھەستێکی جووت بوونیان تێدا نەماوە، بە شێوازێک خەتەنە کراون کە بە «خەتەنەکردنی فیرعەونی» یان «تبتی» ناسراوە، کە بەتایبەتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا باوە.

ئەم نەریتانە ئێستا لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیھاندا وەک یەکێک لە شێوەکانی جیاکاری سێکسی، یان وەک ھەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی سێکسی ژنان سەیر دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو کۆمەڵگا یان گرووپانەی کە خەتەنەیان تێدا باوە وەک نیشانەی پاکی و دوورکەوتنەوە لە بەدکاری و باوەرداری دەبینن. ژنانی گەورە و دایکان زۆر جار شانازی بە کچەکانیان دەکەن کە خەتەنە کراون و بە شەرەفی دەزانن و کچێک کە خەتەنە نەکرابێت وەک نەنگی و شەرم سەیری دەکەن. کاریگەرییە تەندروستییەکانی خەتەنەکردنی مێینە بەپێی سروشتی نەشتەرگەرییەکە جیاوازییان ھەیە، خەتەنەکراو لەوانەیە تووشی ھەوکردنی بەردەوام یان زەحمەتی میزکردن و لێشاوی خوێنبەربوون بێت لەکاتی دووگیان بووندا، ھەورەھا لەوانەیە توشی ھەوکردنی منداڵدان و گرانی ھەڵگرتنی کۆرپەلە بێت، بە گشتی ئەم پڕۆسەیە جگە لە زیانی تەندروستی ھیچ سودێکی نییە.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو چییە؟ • ئەرشیڤ • وتاری پێشوو
لە ھەواڵەکاندا
کەشتیی خارگ

پەڕەی سەرەکی • ئەرشیڤ...
ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • له‌پاش دابه‌زینی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان له‌كه‌ناراوه‌كانی‌ نه‌رمه‌ندی‌ فەڕەنسا لە ساڵی‌ ١٩٤٤، سوپای‌ ئاڵمانیا ده‌ستی‌ به‌گوللـه‌بارانكردنی‌ ئه‌و دیلانه‌ كرد، كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ زیندانی‌ كرابوون.
  • لەساڵی ١٩٩٠ دا ، له‌شاری‌ ئامەد ی‌ باكوری‌ كوردستان پارتێكی‌ نوێ‌ به‌ناوی‌ پارتی‌ ڕه‌نجده‌رانی‌ گه‌ل (هه‌پ)، به‌سه‌ركردایه‌تی‌ فه‌همی‌ شقیلاز پێكهێنرا.


دووشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (ز)؛ بەرامبەر بە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (ک)
→دوێنێ ئەرشیڤ سبەینێ←

ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کورمانجی بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٣١٬٥٠٢ وتار و ١٢٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
پەڕەکانی ڕێنوێنی • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٤٥٬٤٥١ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٢٦ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەروازەی بەکارھێنەران • دیوەخان
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٣١٬٥٠٢ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی کە تۆ دەتەوێت لە ویکیپیدیا بی نووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکاربھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بی نووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.

سێحربازی وتارەکان
This article is issued from Wikipedia. The text is licensed under Creative Commons - Attribution - Sharealike. Additional terms may apply for the media files.