ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات.

ھەنووکە ٢٣٬٥٥٣ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەیە.
پێڕستی وتارەکان · ڕێکخستنەکان
ھونەر
زانست
مێژوو
ژیاننامە
چاند
جوگرافیا
ماتماتیک
کتێب
فڕین
مۆسیقا
وەرزش
کۆمەڵگا
ھەموو دەروازەکان

لەبارەی ویکیپیدیا · سیاسەت و ڕێساکان · فێرکاریی خێرا · فێرکاری بە وێنە · پرسیارە دووپاتکراوەکان · ڕێنماییی خێرا

ھەینی، ٣ی ئایاری ٢٠١٩ (ز)؛ بەرامبەر بە ١٣ی گوڵانی ٢٧١٩ (ک)

دەیڤد بێکام یاریزانێکی ئینگلیزە، ئەو لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥ە، بێکام لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتالی، لۆس ئەنجلەس گالاکسی ئەمریکی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی. نابراو یەکێکبوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ، بێکام بە جێبەجێ کردنی لێدانە جێگیرەکانی وەک «لێدانی گۆشە (کۆڕنە)» و «لێدانی ناڕاستەوخۆ» ناسراوبوو. ئەو لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی، ئەوانیش: «٧» و «١٠» و «٢٣» بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بە فەرمی وازی لە یاری تۆپی پێ ھێنا ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەم پیشەیە، لەم ماوەیەشدا توانی ١٩ خەڵاتی جیاجیا بەدەست بھێنێت.

بێکام لە ساڵی ١٩٩٩ دووەمی خەڵاتی بالۆن بوو، ھەروەھا دووجاریش بووەتە دووەمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. لەساڵی ٢٠٠٤ ناوی لەلایەن پێلیە ھێنرا لە ناو لیستی باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندوو. ژیانی پڕۆفیشناڵی بێکام لەساڵی ١٩٩٢ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی پێکرد، ئەوکاتەی یەکەم یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامدا.

(تەواوی وتارەکە...)

وتاری ھەڵبژێردراو چییە؟ • ئەرشیڤ • وتاری پێشوو

  • ٢١ی نیسان – لە چەند تەقینەوەیەک لە کڵێسا و ئۆتێلەکانی سریلانکا بەلای کەمەوە ٢٥٠ کەس کوژران و ھەزارانی تریش بریندار بوون.
  • ١٥ی نیسان – ئاگرێکی بەھێز (لە وێنەکەدا) زیانی بە کڵێسای نۆوتردام لە پاریس گەیاند.
  • ١١ی نیسان – دامەزرێنەری ویکیلیکس، جولیان ئەسانژ لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەریتانی دەستگیر کرا؛ دوای ئەوەی ئیکوادۆر پەناگەی لێ سەندەوە.
  • ٣ی نیسان – لەوەتەی کۆتایییەکانی مانگی ئازار، لافاوی بەربڵاو بەلای کەمەوە بووە ھۆی کوشتنی ٦٢ کەس لە ئێران.
  • ٢٥ی ئازار – لافاوی شیراز بەلای کەمەوە بووە ھۆی کوشتنی ٢١ کەس و برینداربوونی ١١٠ کەسی تر.
  • ٢١ی ئازار – بەھۆی نقومبوونی کاشینکێکی گەشتیاری لە ڕووباری دیجلە، شاری مووسڵ، عێراق، زیاتر لە ٩٠ کەس مردن.
  • ٢١ی ئازار – لە ناڕەزایی دەربڕین دژی پیلانی چاکسازیی مافی لەبەرگرتنەوەی یەکێتیی ئەورووپا، تەواوی ویکیپیدیای ئەڵمانی بەردەست نەبوو.
  • ١٥ی ئازار – بە تەقەکردن لە ناو مزگەوتی ئەلنوور و ناوەندی ئیسلامیی لینوود، لە کرایسچێرچ، نیوزلەندا بەلای کەمەوە ٤٩ کەس کوژران.
  • ١٠ی ئازار – فڕۆکەی گەشتی ژمارە ٣٠٢ی ھێڵی ئاسمانیی ئەسیوپی بە ماوەیەکی کورت دوای فڕینی لە ئادیس ئاباباوە بۆ نایرۆبی، کینیا، تێکشکا، و بووە ھۆی کوشتنی تەواوی ١٥٧ کەسەکەی ناو فڕۆکەکە.
  • ٨ی ئازار – حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچەی ڕاگەیاند.
  • ٢٤ی شوبات – گرین بووک خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین وێنە بردەوە و ڕاپسۆدی بۆھیمی لە چوار پۆلدا (باشترین ئەکتەری ئامادە) خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە.
پەڕەی سەرەکی • ئەرشیڤ...

لە ٣ی ئایاردا:

  • ١٩٨٨ - هێزەکانی ڕژێمی بەعس چوارەمین شاڵاوی ئەنفالیان لە دۆڵی زێی بچوک دەستپێکرد. سەرەتای ئەو شاڵاوە بە کیمیابارانی گوندەکانی گۆپتەپە و عەسکەر دەستی پێکرد، لەو کۆمەڵکوژییەدا سەدان هاوڵاتی شارستانی ناوچەکە شەهیدکران

زیاتر لەم ڕۆژەدا »



ھەینی، ٣ی ئایاری ٢٠١٩ (ز)؛ بەرامبەر بە ١٣ی گوڵانی ٢٧١٩ (ک)
→دوێنێ ئەرشیڤ سبەینێ←

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کورمانجی بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٢٣٬٥٥٣ وتار و ٩٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوە زانیارییەکانمان لە یەک جێگەدایە. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.

پەڕەکانی ڕێنوێنی • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان

تا ئێستا ٣٥٬٢٥٠ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ٩٣ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە بە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.

دەروازەی بەکارھێنەران • دیوەخان

ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٢٣٬٥٥٣ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی کە تۆ دەتەوێت لە ویکیپیدیا بی نووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکاربھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بی نووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.


سێحربازی وتارەکان

شانۆی ڕۆمانی، هەواری شار لە سلێمانی
وێنەگر: محەممەد سەردار
  • مێزی زانیاری: بۆ پرسیار لە بەکارھێنەرانی دیکە سەبارەت بە بابەتە جۆراوجۆرەکانی زانست و زانیاری
  • پرسگا: بۆ پرسیار سەبارەت بە بەکارھێنانی ویکیپیدیا
  • دەروازەی بەکارھێنەران: بۆ ڕاگەیاندنی پرۆژەکان، چاوانەکان و ڕاپرسییەکانی ویکیپیدیا
  • دیوەخان: بۆ وتووێژ لەسەر کێشە تەکنیکییەکان، سیاسەتەکان و چالاکییەکانی ویکیپیدیا
  • ھەواڵەکانی ماڵپەڕ: بۆ تۆمارکردنی مێژووی گۆڕانکارییە سەرەکییەکان و ناونیشانی بڵاوکراوە دەرەکییەکان سەبارت بە ویکیپیدیا
  • داخوازی بەرامبەری کوردی: بۆ داواکردنی واتای وشەکانی زمانەکانی تر بە کوردی
خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:
ئەمباری ویکیمیدیا
بنکەی زانیارییەکان
کۆگای وتەکان
فەرھەنگی ئازاد
پەرەپێدانی نەرمامێر
ڕێکخستنی پرۆژەکان
بەڵگەنامەکان
پەرتووکی خۆڕایی
ڕێنوێنی گەشت
ھەواڵەکان
کەرەستەکانی فێرکاری
ژینناسی
This article is issued from Wikipedia. The text is licensed under Creative Commons - Attribution - Sharealike. Additional terms may apply for the media files.