ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات.

ھەنووکە ٢٦٬٠٩٩ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن.
پێڕستی وتارەکان · ڕێکخستنەکان
ھونەر
زانست
مێژوو
ژیاننامە
چاند
جوگرافیا
ماتماتیک
کتێب
فڕین
مۆسیقا
وەرزش
کۆمەڵگا
ھەموو دەروازەکان

لەبارەی ویکیپیدیا · سیاسەت و ڕێساکان · فێرکاریی خێرا · فێرکاری بە وێنە · پرسیارە دووپاتکراوەکان · ڕێنماییی خێرا

سێشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (ز)؛ بەرامبەر بە ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٠ (ک)
وتاری ھەڵبژێردراو

مەلالە یووسفزای (بە ئوردوو: ملالہ یوسفزئی؛ بە پەشتۆ: ملاله یوسفزۍ /məˈlaːlə jusəf ˈzəj/؛ لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ١٩٩٧)، ناسراو بە مەلالە، کچە چالاکوانێکی بواری خوێندن و پەروەردەی ژنانە. مەلالە بەھۆی چالاکییەکانی لە بواری وەدەستھێنانی مافەکانی ژنان ناسراوە. بەھۆی ئەم چالاکییانەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢دا کەوتە بەر ھێرشی تاڵیبان و بەھۆی تەقەی تفەنگەوە بریندار بوو. ئەمەش لەبەرئەوەی چوونی کچان بۆ قوتابخانە لەلایەن تاڵیبانەوە قەدەغەکرابوو. دواتر ئەم ڕووداوە کەوتە بەرچاوی زۆرێک لە میدیاکانی جیھان و گرینگییەکی زۆر بە چالاکییەکانی مەلالە درا و کەمپینگەلێکی ئاشتیخوازانە بۆ پاراستنی مەلالە و مافەکانی ژنان لە وڵاتانێک وەکوو پاکستان بەڕێکەوت.

لە ساڵی ٢٠١٣دا یەکێک لە پاڵێوراوەکانی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی بوو، و لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ کایلاش ساتیارتی ئەم خەڵاتەی وەرگرت. مەلالە بچووکترین وەرگری ئەم خەڵاتەیە. لەدوای بەدەستھێنانی خەڵاتەکە، چالاکییەکانی مەلالە بۆ ئاستی جیھان پەلی ھاوێشت. بە قسەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان شاھد خاقان عەباسی، مەلالە نموونەی باڵای ھاونیشتمانیی داھاتووی پاکستان دەبێت.

مەلالە لە خێزانێکی پەشتون، لە شاری مینگۆرا، ھەرێمی سوات لە پاکستان لەدایکبووە. مەلالە ھەریەکە لە محەممەد عەلی جیناح و بێنەزیر بوتۆ بە نموونەی باڵای خۆی زانیوە، و ھەروەھا لە کارە مرۆڤایەتییەکانی باوکیشی ئیلھامی وەرگرتووە. لە سەرەتای ٢٠٠٩دا، کاتێک تەمەنی مەلالە ١١–١٢ ساڵان بووە، بە ناوێکی خوازراو بۆ تۆڕی بی بی سی ئوردوو لەبارەی ژیانی خۆی لەژێردەست تاڵیبان نووسیوە. ھاوینی دواتر، ڕۆژنامەنووس ئادەم ئیلیک، دۆکیومێنتارییەکی لەبارەی ژیانی مەلالە و چالاکییەکانی چەکداری پاکستانی لەناوچەکە بۆ نیویۆرک تایمز دروستکرد. دواتر مەلالە بەھۆی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ دەزگا نووسراو و بینراوەکان دا، ھەروەھا پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی ئاشتی منداڵانی نێونەتەوەیی زیاتر ناسرا.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو چییە؟ • ئەرشیڤ • وتاری پێشوو
لە ھەواڵەکاندا

پەڕەی سەرەکی • ئەرشیڤ...
ئەمڕۆ لە مێژوودا...
1987 - له‌ئه‌نجامی‌ باران بارینێكی‌ زۆر له‌شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ لافاوێكی‌ گه‌وره‌ ته‌واوی‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی‌ ئه‌م شاره‌ی‌ گرته‌وه‌و سه‌ره‌نجام زه‌ره‌رو زیانێكی‌ ماددی‌ زۆر له‌خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وت.



سێشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (ز)؛ بەرامبەر بە ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٠ (ک)
→دوێنێ ئەرشیڤ سبەینێ←

ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کورمانجی بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٢٦٬٠٩٩ وتار و ١٦٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوە زانیارییەکانمان لە یەک جێگەدایە. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
پەڕەکانی ڕێنوێنی • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٤٠٬١١٤ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ١٦٤ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە بە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەروازەی بەکارھێنەران • دیوەخان
ئایا دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٢٦٬٠٩٩ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی کە تۆ دەتەوێت لە ویکیپیدیا بی نووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکاربھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بی نووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.

سێحربازی وتارەکان
This article is issued from Wikipedia. The text is licensed under Creative Commons - Attribution - Sharealike. Additional terms may apply for the media files.